ژماره‌یان یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه
چه‌ند كه‌س له زاخۆ ژه‌هراوی بوون؟
964+
شڤان عەبدوڵا- زاخۆ
ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی له زاخۆ به‌هۆی خواردن له یه‌كێك له چێشتخانه‌كان دووچاری ژه‌هراویبوون هاتوون، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش هێشتا یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی 964 ده‌ستیكه‌وتووه، ئه‌وانه‌ی ژه‌هراوی بوون، ژماره‌یان 20 كه‌سه، به‌ڵام ته‌ندروستیی زاخۆ ده‌ڵێت 9-10 كه‌س بوون و هه‌موویان شه‌وی رابردوو چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی دووچاری ژه‌هراویبوون هاتوون، دوێنێ ئێواره له چێشتخانه‌یه‌كی زاخۆ نانیان خواردووه.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا