964 وەڵامی وەرگرتووە

هۆکاری زەردی رەنگی ئاوی بازیان چییە؟

964+

پێشەوا محەمەد

ماوەی چەند رۆژێکە ئاوی نیشتیمانی دانیشتوانی قەزای بازیان زەرد بووە و 964 بەدواداچوونی بۆ ئەو بابەتە کردووە.

جەلال محەمەد، دانیشتووی شارۆچکەی بازیانە و بە پێی قسەکانی کە بۆ 964ـی کرد، جگە لە زەردیی رەنگی ئاوەکە هاوکات بۆنی ناخۆشیشی لێدێت و ناتوانن بۆ خواردنەوە بەکاری بهێنن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانی دڵنیایی دەدات هیچ کێشەیەک لە ئاوەکەدا نییە و پیس نەبووە و پەیوەندی بە وەرز گۆڕانەوە هەیە.

سیروان جەمال، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی بە 964ـی وت، “لە وەرزی پاییزاندا ئاوی دوکان کەم دەکات و خەزانەکانیش بە هەمان شێوە و تێکەڵی قەوزە دەبێت”.

وتیشی، “لەو کاتانەدا چڕیی ئاوەکە زۆر دەبێت و ئاوەکە هەر بەو جۆرە دەپاڵێورێت، بەڵام هیچ کێشەیەکی پیسبوون و مەترسی دروستکردنی نەخۆشیی نییە”.

لە بازیان پرۆژەیەکی کارەبا بە 182 ملیۆن دینار جێبەجێدەک...

لە بازیان پرۆژەیەکی کارەبا بە 182 ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت