مامۆستایەکی خانەنشین: مامۆستا رێزی زۆرە ئەگەر حەقی خۆی پێبدرێت
964+
شیراز عەبدوڵا – هەولێر
ئەمڕۆ رۆژی مامۆستایانی کوردستانە و مامۆستایەکی خانەنشین لەگەڵ پیرۆزباییدا گۆڕانکارییەکانی پێگەی مامۆستایان لە ئێستا و رابردوودا دەخاتەڕوو.
مامۆستا سامی رەسوڵ، کە 44 ساڵ مامۆستای زمانی ئینگلیزی بووە لە قۆناغی سەرەتایی قوتابخانەکانی هەولێر، بە 964ـی وت، یادگارییەکانی ئەو دەگەڕێتەوە بۆ رۆژگاری زێڕینی مامۆستایان، “ئەوکاتانە مامۆستا رێزێکی زۆری هەبوو هەم لای قوتابی و هەم لە کۆمەڵگەشدا”.
“مامۆستا رێزی زۆرە لەناو کۆمەڵگەدا ئەگەر حەقی خۆی پێ بدرێت”، مامۆستا سامی وای وت.
مامۆستا سامی کە ساڵی 2006 خانەنشین بووە دەڵێت، “قوتابخانە تایبەتەکان بازرگانی بە زانست و خوێندنەوە دەکەن و لە ئەزموونی دوو ساڵی مامۆستایەتیم لە قوتابخانە تایبەتەکاندا دەڵێم هەم مامۆستا هەم قوتابیش ئاستیان وەک پێویست نییە”.
دەربارەی پەیوەندی لەگەڵ قوتابیەکانیشیدا وتی، تا 20 ساڵ لە مامۆستایەتی تووند بووە لەگەڵ قوتابیاندا بەتایبەت ئەو قوتابیانەی کەمتەرخەم بوون لە خوێندن، بەڵام دواتر هەوڵیداوە قوتابیەکان بکاتە دۆستی خۆی و خۆشەویستی لە نێوانیان پەیدا ببێت.