داهات بۆ پەروەردە
حکومەتی هەرێم پارەی ئیمتیحانی خارجی و بڕوانامەی گران کرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان هەشت بڕیار بۆ زیادکردنی داهاتەکانی وەزارەتی پەروەردە دەدات، به‌ڵام داوا پێشنیازی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش ده‌كات.
به نووسراوی ژمارە 9650 کە رۆژی 6.8.2023ی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ وەزارەتی پەروەردە بە ناونیشانی “پێشنیازی زیادکردنی داهات”ـی ناردووە، وەڵامی نووسراوی ژمارە 11906ـی وەزارەتی پەروەردە دەداتەوە، لە نووسراوەکەدا دیوانی ئەنجومەنی وەزیران روونیکردووەتەوە، کە ئەم بڕیارانە دراوە:
– کرێی بڕوانامەی دەرچوون بۆ دەرەوەی وڵات لە بری 15 هەزار دینار بۆ 35 هەزار دینار زیاد بکرێت.
– کرێی بەشداریکردنی قوتابیانی دەرەکی لە ئەزموونەکانی کۆتایی بە بڕی 25 هەزار دینار، بۆ 50 هەزار دینار زیادبکرێت.
– بەکرێدانی گۆڕەپانی وەرزشی “شەش یاریزانی” کە بە شێوازی نوێ دروستکراون، بە مەرجێک دوای قوتابخانەکان لە پشوودابن.
– دووهێندەکردنی نرخی پەرتووکەکانی خوێندن لەسەر قوتابخانە ئەهلییەکان.
– چاپخانەکانی وەزارەت هەندێک پۆستەر وەک “نەخشەی کوردستان، نەخشەکانی مێژوو، جوگرافیا” دروست بکەن و لە بازاڕ بیفرۆشن.
– دەستکردن بە دروستکردنی چاپخانەیەکی حکومی سەردەمیانە، بۆ ئەوەی کتێبەکانی نێوەندەکانی خوێندنی تێدا چاپ بکرێت.
– بەڕێوەبەرایەتییەکانی هۆیەکانی فێرکردن، ئەو هۆیانە بە قوتابخانە ئەهلییەکان بفرۆشن لە بری ئەوەی لە بازاڕ بە نرخی بازرگانی بیکڕن، کە دروستکراوی وڵاتانی بیانین.
– دۆزینەوەی سپۆنسەر بۆ تەلەڤیزیۆنی پەروەردەیی و ریکلامکردن بە نرخێکی گونجاو.
دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ بریاره‌كانی سێیه‌م تا هه‌شته‌م داوای “بڕ و پێشنیازەکان لەسەر بنەمای یاسایی” له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كات، كه رەوانەی سەرۆکایەتییه‌كه بكرێت.