سێ منداڵ و دوو ژنن

پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل پێنج برینداری لێ کەوتەوە


ئەحمەد مستەفا

دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای لانە سیتی لە کەلار پێکیاندادا و پێنج برینداری لێکەوتەوە، رووداوەکە ئەمشەو هەینی روویداوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی هاتوچۆی گەرمیان بێت، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری “کیا ریۆ – شۆفرلێت ئەڤیۆ” پێکیاندادا بەهۆیەوە پێنج کەس بریندار بوون، کە سێ منداڵ و دوو ژن بوون.

هاتوچۆی گەرمیان ئەوەشی وتووە، ئۆتۆمبێلی جۆری کیا ریۆ بە ئاراستەی رێگای پشتێنەی شار هاتووە و ئۆتۆمبێلی جۆری ئەڤیۆ بەپێچەوانەوە، بەرامبەر بان سیتی پێکیاندا داوە.

بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، هاتوچۆی گەرمیان ئەوەشی ووتوە، “لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمەکانیان دەستی پێکردووە”.