دایک و کوڕ بەیەکەوە
دوو كهس گیانیان له دهست دا
964+
راژان باجەلان – خانەقین
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، له رووداوێكی وەرگەڕاندا لهسەر رێگهی نێوان خانهقین بۆ جهلهولا، دوو كهس گیانیان له دهست دا، کە دایک و کوڕن.
ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری میسیۆبۆشی بووە، رووداوەکە کاتژمێر 5:00ی ئێوارە لە نزیک گوندی ئەحمەد تاهیر روویداوە، لە دەروازەی خانەقین، کە پێنج سەرنشینی خێزانێک پێکەوە بوون تووشی رووداوەکە بوون.
دکتۆر شوان شاکر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین بە 964ی وت، دوو سەرنشین کە دایکێكی تەمەن (41) ساڵ و کوڕێکی تەمەن (20) ساڵ بوون، دەستەبەجێ گیانیان لەدەستداوە، سێ سەرنشینی دیکەش هێندراونەتە نەخۆشخانەکە.
ئەو ناوچەیەی رووداوەکەی تێیدا روویداوە، دەکەوێتە نزیک گەڕەکی بەختیاری لەسەر رێگای سەرەکی بەغداد.