دوای هەشت ساڵ بێدەنگی بە “کچی بەیان” گەڕایەوە
964+
پەری ساڵح
خەبات مەولودی هونەرمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوای هەشت ساڵ بێدەنگی بە گۆرانیەک بۆ ژنانی کورد و ئەو کەسانەی ئازیزانیان لەدەستداوە بە ناوی “کچی بەیان” دێتەوە ناو دونیای هونەری.
هونەرمەند کۆتا ئەلبومی لە ساڵی 2013 بڵاوکردەوە و پاش چەند بەرهەمێکی دیکە و بەشداری لە چەند ئاهەنگێک، بەهۆی جێهێشتنی وڵات و چوونی بۆ کەنەدا بۆ ماوەی هەشت ساڵ دادەبڕێت.
خەبات مەولودی لە منداڵیەوە شەیدای هونەری گۆرانی وتن بووە و خاوەنی سێ ئەلبوم و چەندین بەرهەم و کلیپیە و لە ساڵی 2000 خەڵاتی یەکەمی فێستیڤاڵی نەتەوەکانی ئێرانی لە بواری موزیکی فۆلکۆری کوردی بەدەستهێناوە و وەک ئەستێرەی کوردی فێستیڤاڵەکەش هەڵبژێردراوە