“بەڵێنی دامەزراندن بدەن دەچینەوە ناو هۆڵەکانی خوێندن”
964+
محەمەد عومەر – سەیدسادق
لە سەیدسادق وانەبێژان گردبوونەوە، داوای بە هەمیشەیی کردن دەکەن نە گرێبەست، ئەو وانەبێژانە ئاماژە بەوە دەکەن دوومانگ جارێک 350هەزار دینار بۆ 400هەزار دینار وەردەگرن.
لە سەیدسادق نزیکەی 750 مامۆستای وانەبێژ هەن، مامۆستایەک کە قسەی بۆ پەیامنێری 964 کرد لە سەیدسادق وتی، “ئەگەر بەڵێنی دامەزراندنمان پێ بدرێ دەچینەوە هۆڵەکانی خوێندن”.