شه‌مۆ بۆ 964: سۆشیال میدیای شانۆی كوردی تێكدا
964+
هۆگر عه‌دنان – چه‌مچه‌ماڵ
هونه‌رمه‌ندی شانۆ و درامای كوردی ئه‌یام ئه‌كره‌م ناسراو به شه‌مۆ، له فێستیڤاڵی شانۆی قه‌زاكان له چه‌مچه‌ماڵ به‌شداره و به 964ی راگه‌یاند، چاوی چه‌مچه‌ماڵییه‌كان ماچ ده‌كات و دڵخۆشه بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریی فێستیڤاڵه‌كه ده‌كات.
شه‌مۆ وتی، به‌داخه‌وه سۆشیال میدیا وای كرد هونه‌ری كوردی به پاش بكه‌وێت.
داواشی كرد هونه‌رمه‌نده ره‌سه‌نه‌كان پشت به سۆشیال میدیا نه‌به‌ستن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پێنجه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی قه‌زاكان له چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستیپێكرد و سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا