کەسێک لە بازیان کوژرا

+964

دیلان محەمەد جەزا

نزیکەی کاتژمێرێکە لە قەزای بازیان هاوڵاتییەکی دانیشتووی قەزاکە، کە خەڵکی هەولێرە دەستڕێژی لێکراوە و کوژراوە.

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964 وت، کەسەکە لە بەردەمی ماڵی خۆیان بووە لە قەزای بازیان، چەند کەسێک دەستڕێژیان لێکردووە و گیانی لە دەستداوە.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە بووە، کوژراو تەمەنی 53 ساڵە و ئەو کەسانەی تەقەیان لێکردووە جۆری ئۆتۆمبێلەکەیان زانراوە.

ئێستادا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە رووداوەکە و بەدوای بکەراندا دەگەڕێن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

تۆمەتباری کوشتنی سێ هاوڵاتییەکەی قەڵادزێ دەستگیر کرا

تۆمەتباری کوشتنی سێ هاوڵاتییەکەی قەڵادزێ دەستگیر کرا