فازڵ بەشارەتی: ئەم هەفتەیە گۆرانكاریەكانی حزب كۆتای دێت و گۆرانكاریەكانی حكومەت دەستپێدەكات

 +964

 كوردستان ئەحمەد- هەولێر

لەدوای کۆنگرەی ١٤ـەوە، پارتی ژمارەیەک گۆڕانکاری لەناوخۆی حزبدا کردووە. ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتی ئەو حزبەش دەڵێ؛ ئەم هەفتەیە گۆڕانکارییەکان کۆتاییان دێ و، دەستدەکەین بە گۆڕانکاری ناو حکومەت.

فازڵ بەشارەتی، ئەندامی پێشووی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لەم گفتوگۆ تایبەتەدا لەگەڵ +964، دەربارەی گۆڕانكارییە ناوخۆییەكانی حزبەکەی دەڵێت؛ گۆڕانكارییەكانی ناو پارتی، كاریگەری گەورەیان لەسەر ئابووری و و دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان دەبێت و بۆ هاوڵاتیان زۆر گرنگە.

“ئەم گۆڕانكاریانە تا ئاستی باڵا دەڕوات، چەندین بەرپرسی دیكە لە ئۆرگان و ناوەندە حزبیەكاندا دەگۆڕدرێت، ئەوەش وەك دەسكەوتێكی گرنگی حزبیەو گۆڕانكارییەكان سەرجەم ئۆرگانەكان دەگرێتەوە و هیچ كەسێكیش گلەیی لە گۆڕانكارییەكان نییە”. فازڵ بەشارەتی وای وت، ئەوەشی خستەڕوو کە هەفتانە مەكتەبی سیاسی پارتی كۆدەبێتەوە، بەڵام دوور لە چاوی میدیاكان و ئامادەكاریش كراوە بۆ ئەوەی ئەنجومەنی ناوەندی پارتی كۆببێتەوە لەژێر چاودێری و سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان.

بەپێی بەداواچوونێکی +964 لەدوای کۆنگرە تا ئێستا دیارترین گۆڕانکاری کە پارتی لەناوخۆی حزب کردوویەتی لەسەر ئاستی بەرپرسی لقەکان بووە، بەجۆرێک رزگار ئەنوەر، کراوەتە بەرپرسی  لقی 24ـی سەفین، عەبدولواحید رەواندزی کراوەتە بەرپرسی لقی 26ـی چۆمان، سەنگەر کانەبی، کراوەتە بەرپرسی لقی 23ـی مەخموور، سەعید سەلیم، کراوەتە بەرپرسی لقی 4ـی سلێمانی، بەهرام عەریف یاسین، کراوەتە بەرپرسی لقی 10ـی سۆران، هیوا گەیلانی، کراوەتە بەرپرسی لقی 11ـی رانیە، فازڵ بەشارەتی، کراوەتە بەرپرسی لقی 12ـی هەڵەبجە، شیلان شێخ جەعفەر، کراوەتە بەرپرسی لقی 21ـی دەوروبەری سلێمانی.

فازڵ بەشارەتی، باسی لەوەشكرد کە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستدەکرێت بە گۆڕانکارییەکانی ناو حکومەت.

رۆژی سێی تشرینی دووەمی رابردوو، پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی ١٤ـی لە شاری دهۆک بەست، دیارترین گۆڕانکاریش ئەوەبوو کە پۆستی سکرتێری مەکتەبی سیاسی لادرا، لە جێگەی ئەودا مەسعود بارزانی وەك سەرۆكی حزب دوو جێگری بۆ دانرا کە ئەوانیش نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی بوون.

گفتوگۆ لەگەڵ فازڵ بەشارەتی ئەندامی پێشوی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كو