کۆگایەک ئاگری گرتووە و هەموو کەلوپەلەکانی ناوی سووتاون

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

نزیکەی کاتژمێرێکە کۆگایەک لە گەڕەکی هەڤاڵان ئاگری گرتووە و خاوەنەکەی دەڵێت، “کۆگاکەم بەبەهای 10 دەفتەر دۆلار ئەشیای تێدایە و هەمووی سووتاوە”.

ئەو کۆگایەی ئاگری گرتووە لە جووتسایدی لەنگەی نوێ بەرامبەر شوقەکانی هانا سیتیە، کۆگای یەکێک لە هەرزان بازاڕەکان بووە.

خاوەنەکەی بە 964ی وت، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە شۆرتی کارەبا بووە، بەبەهای 10 دەفتەر دۆلار ئەشیای تێدابووە و هەمووی سووتاوە.

پەیامنێری 964 دەڵێت، دوو تیمی ئاگرکوژێنەوە لەوێن، بەڵام هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.