نه‌خۆشخانه‌ی شار خۆی بۆ پێشوازی له برینداره‌كانی عه‌ربه‌ت ئاماده‌كردووه
964+
ژووری هه‌واڵ
په‌یامنێری 964 له سلێمانی، له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی شار ئاماده‌یه و ئه‌و ئاماده‌كارییانه پێشان ده‌دات، كه تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كه ئاماده‌كارییان كردووه بۆ پێشوازیكردن و وه‌رگرتنی بریندارانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵیی عه‌ربه‌ت، هه‌رچه‌نده تا ئێستا دیار نییه بریندار هه‌یه یان نا و ئه‌گه‌ر هه‌بێت ژماره‌یان چه‌نده.
هێشتا هێزه ئه‌منییه‌كان پشتڕاستیان نه‌كردووه‌ته‌وه ئه‌و رووداوه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت روویداوه ته‌قینه‌وه یان هێرشی درۆن و مووشه‌ك بووه، لێدوانیش بۆ میدیاكان ناده‌ن.
به‌ڵام به پێی زانیارییه‌كانی 964 شه‌ش كوژراو له رووداوه‌كه‌دا هه‌ن.