18 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەند مەرزیە فەریقی

964+

ژووری هەواڵ

مەرزیە فەریقی لە مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەساڵی 1958 لەدایک بووە.

ساڵی 1978 لەگەڵ هونەرمەند ناسری رەزاری ژیانی هاوژینی پێکهێناوە.

ساڵی 1977 لە قوتابخانەیەکی سەرەتایی شاری سنە وەک مامۆستا وانەی وتووەتەوە.

دوای گۆڕانکارییە سیاسیەکانی ئێران لەگەڵ هونەرمەند ناسر رەزازی هاتوونەتە چیاکانی باشوری کوردستان.

لەتەمەنی منداڵی بەشداری چالاکیەکانی قوتابخانەی دەکرد و گۆرانی دەوت.

یەکەم هونەرمەندی ژن بووە سرودی تۆمار کردووە لەوانە “سڵاوی گەرمی دڵی پڕ ئومێدی مەت پێشکەش”.

گۆرانی شەش پەپولەی گۆشەی باخەکەم یەکێک لە گۆرانیە بەناودەنگەکانی.

لە 18ی ئەیلولی ساڵی 2005 لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ستۆکهۆڵم لە سوید گیانی لەدەستدا.

لەسەر وەسیەتی خۆی هێنرایەوە بۆ گردی سەیوان لەشاری سلێمانی نێژرا.