دەنگدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دواخرا
964+
فەهمی نەبی
بڕیار بوو ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە بدات، بەڵام دەنگدان لەسەر ئەو بڕگەیە دواخراوە.
پەرلەمانی عێراق دەنگدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی بۆ رۆژی 19.9.2023 دواخستووە.
هه‌ڵه‌بجه، ئه‌گه‌ر به پارێزگابوونی په‌سند بكرێت، ده‌بێته بچووكترین پارێزگا له عێراق و كوردستان، كه ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 135 هه‌زار كه‌سه و رووبەرەکەی 1599 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە.
هه‌ڵه‌بجه، كه “هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید”ی پێده‌وترێت، له رۆژی 13.3.2014 لەلایەن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بە فەرمیی کرایە چوارەم پارێزگای ھەرێمی کوردستان.
ھەڵەبجە بە دووری 75 کم کەوتووەتە خوارووی ڕۆژھەڵاتی شاری سلێمانی، له ساڵی 1988 حكومه‌تی به‌عس به چه‌كی كیمیایی هێرشی كرده سه‌ر و له ئه‌نجامدا پێنج هه‌زار كه‌س شه‌هید بوون و زیاتر له 10 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون، كه تا ئێستاش كاریگه‌ریی ئه‌و چه‌كه به‌سه‌ر شاره‌كه و خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه ماوه.