نرخی نەوت - گرافیک: 964+
94 دۆلاری تێپەڕاند
نزیکەی ساڵێکە نەوت هێندە بەرزنەبووەتەوە
964+
توانا نەقی
نرخی نەوت لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی نەوتی جیهانی بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و 94 دۆلاری تێپەڕاند.
ئه‌مڕۆ دووشەممە 18.9.2023 نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنتی ئه‌مریكی به 94.46 دۆلار مامەمەڵەی پێوەدەکرێت و لە چاو دوێنێدا 53 سەنت نرخەکەی بەرزتر بووەتەوە.
هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی تێكساس به 91.42 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و لە چاو دوێنێدا 65 سەنت بەرزتر بووەتەوە
له‌وه‌ته‌ی ده مانگی رابردوودا، نرخی نه‌وت هێنده‌ی ئێستا به‌رزنه‌بووه‌ته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت له هه‌ڵشكانی زیاتریشدا بێت.
پسپۆڕانی جیهانیی بازاڕی نه‌وت، پێیان وایه له ساڵانی نزیكی داهاتوودا خواستی جیهان له‌سه‌ر به‌رهه‌می نه‌وت زیاد دەكات بۆ سه‌رووی 20%.
له سه‌ره‌تای حوزەیرانی ئەمساڵه‌وه ئه‌ندامانی رێکخراوی ئۆپێک رێککەوتوون لەسەر کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان، ئه‌مه‌ش وایكرد نرخی نه‌وت دانه‌به‌زێت و له ئاستێكی گونجاو‌دا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌بكرێت.