بارهەڵگرێک گیانی ژنێکی سەند

964+

زەید کۆچەر-دهۆک

ئەمڕۆ بارهەڵگرێک لەسەر رێگای رۆڤیا خۆی بە ژنێکدا کێشا و ژنەکە گیانی لەدەست دا.

ئازاد تەها، بەرپرسی راگەیاندنی هاتوچۆی دهۆک بە 964ی وت، بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەکیی گوندی “حەسەن”ی ناحیەی رۆڤیا، بارهەڵگریک خۆی بە ژنێکدا کێشا و ژنەکە دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

وەرگەڕانی بارهەڵگرێک شەقامی نێوان بەردەڕەش و رۆڤیای س...

وەرگەڕانی بارهەڵگرێک شەقامی نێوان بەردەڕەش و رۆڤیای سپی کرد

وتیشی، ڕووداوەکە لە نزیک گوندی “سێگردک” بووە و ئەو ژنەی گیانی لەدەست داوە 55 ساڵە و خەلکی گوندی “سێگردکە” بوو لە سنووری قەزای بەردەڕەش،  خاوەن بارهەڵگرەکەش خەڵکی قەزای بەردەڕەشە و ئیستا دەستگیر کراوە.

لەسەر رێگای رۆڤیا ئۆتۆمبێلێک بە تەواوی سووتا

لەسەر رێگای رۆڤیا ئۆتۆمبێلێک بە تەواوی سووتا