لە ماوەی یەک مانگدا

زیاتر لە 31 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە

964+

پێشەوا محەمەد

تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، مانگی رابردوو 31 هەزار و 461 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە و 22 هەزار و 961 یان بۆ بەشی فریاکەوتن بووە.

بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 14.9.2023 بڵاوی کردووەتەوە، لەو ژمارەیەدا حەوت هەزار و 212 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و هەزار و 172 كەس سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردووە.

هەر لەو مانگەدا، حەوت هەزار و 240 نەخۆش داخڵ كراون، لەو ژمارەیە دوو هەزار و 75 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و هەزار و 147 یان لە بەشی گورچیلەی دەستكرد و هەزار و 140 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری و هەزار و 70 نەخۆش لە بەشی هەناوی و 307 نەخۆش لە بەشی مێشك و دەمار داخڵ بوون.

ئامارەکەی تەندروستیی سلێمانی ئەوەشی تێدایە، لە نەخۆشخانەکە هەزار و 784 نەشتەرگەریی جۆراوجۆر ئەنجام دراون، كە 198 یان نەشتەرگەری قەستەرە و 89 نەشتەرگەریی شەبەكە و باڵۆن و 121 نەشتەرگەریی بۆ مناڵان ئەنجام دراوە.

هەروەها 114 هەزار و  884 شیكاری تاقیگەیی و سێ هەزار و 273 هێڵكاریی دڵ كراوە، هەروەها  نۆ هەزار و 921 تیشك و پێنج هەزار و 51 سۆنەر و 527 ئیكۆ و هەزار و 297 چارەسەری سروشتی كراوە.

لە بەشی چاودێریی چڕی نەخۆشخانەی شار جێگە نەماوە

لە بەشی چاودێریی چڕی نەخۆشخانەی شار جێگە نەماوە