وەزارەتی ژینگەی عێراق: رۆژانە یەک ملیۆن مەتر سێجا ئاوی پیس دەڕژێتە دیجلەوە

964+

پێشەوا محەمەد

هۆشداری لە پیسبوونی تەواوەتی رووباری دیجلە دەدرێت و وەزارەتی ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت، رۆژانە لە نێوان 500 بۆ یەک ملیۆن مەتر سێجا ئاوی پیس دەڕژێتە رووبارەکەوە.

وەزارەتەکە زانیاری ئەوەی بە رۆژنامەی سەباحی نیمچەفەرمیی عێراق داوە، رووبارەکە لەگەڵ کەمبوونەوەی ئاوەکەی، رێژەی تێکەڵبوونی ئاوی پیس و ئاوەڕۆی لەسەر زیاد بووە، ئەوە جگە لە زۆری ژمارەی دانیشتوانی بەغدا، کە پیسبوونەکەی زیاتر کردووە.

حەیدەر یوسف، بەرپرسی بەشی پلان لە فەرمانگەی ژینگەی بەغدا بە رۆژنامەکەی وتووە، “ئاوی رووباری دیجلە بۆ بەکارهێنان کەڵکی نەماوە و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان و حکومەتی عێراق چارەسەری پێویستی بۆ بدۆزێتەوە”.

گۆتێرێس: عێراق بەدەست كەمی ئاوی دیجلە و فوراتەوە دەناڵ...

گۆتێرێس: عێراق بەدەست كەمی ئاوی دیجلە و فوراتەوە دەناڵێنێت