لە حەولییەکەی کەلار کەسێک گیانی لەدەستدا

964+

توانا نەقی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە رێگای پشتێنەیی کەلار بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە جۆری پێکدادان کەسێک گیانی لەدەستدا.

هاتوچۆی گەرمیان دەمودەست رووداوەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری مارسیدس ئەکترۆز بارهەڵگر لەگەڵ نیسان سێنترا کەسێک گیانی لەدەستدا.

لە رووداوەکەدا شۆفێری سێنتراکە بە سەختی بریندار بووە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانەی شەهید هەژار گیانی لەدەستداوە.

ئەوەش هاتووە، تەرمی ئەو کەسە براوەتە پزیشکی دادی کەلار و هیچ ناسنامەیەکی پێنەبووە و ناناسرێتەوە، شۆفێری بارهەڵگرەکەش بە پێی مادەی 24ـی هاتوچۆ راگیراوە.