لە بەنداوی موسڵ شتی سەیر دەردەکەوێت
+964
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ سێشەممە، ژمارەیەک خوێندکاری وەرنەگیراوی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەولێر گردبوونەوە.
ئەمڕۆ نرخی باینجان لە عەلوەی هەولێر گران بووە، بۆ هەر کیلۆیەکی 600 دیناری چووەتە سەر، ئەمڕۆ نرخی کیلۆیەک باینجان لە عەلوەی هەولێر لە 250 دینار بووە بە 900 دینار.
بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوی موسڵ، ئاسەواری قوتابخانەی خانکێی کۆن دەرکەوتووە، بەنداوی موسل بە گەورەترین بەنداوەی عێراق دادەنرێت، درێژی سێ کیلۆمەتر و بەرزی 131 مەترە.
خێزانێکی کوردی فەیلی لەیەکێک لە گوندەکانی سنووری چەمچەماڵ بۆ چەندین پشت ناسنامەیان نەبووە و چەند ساڵێکە ئەو خێزانە رووبەڕووی چەندین گرفت بوونەتەوە، تەنانەت وەک خۆیان دەڵێن، منداڵەکانیان دوو ساڵ لە خوێندن بێبەش بوونە.
دانیشتوانی گوندی تەلان لە دوکان رێگای گوندەکەیان بەڕووی پاڵاوگەی تەلان گرتووە و ناهێڵن هیچ بارهەڵگرێک بچێتە ناو پاڵاوگەکە.