دیمەنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کە بەهۆی دواکەوتنی موچەوە بایکۆتی دەوامیان کردووە- وێنە: 964+
بۆ حاڵەتی خەتەر نەبێت سەردانی فریاکەوتنی کەلار مەکەن
+964
هونەر فارس- گەرمیان
پزیشک و دکتۆرانی نیشتەجێی خولاوی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە قەزای کەلار، مانیان گرت و حاڵەتی زۆر خەتەر نەبێت، ناچن بەدەمیەوە.
مانگرتنەکە هەڵوێستوەرگرتنە بەرامبەر دواکەوتنی موچە و ئێستا هیچ حاڵەتێکی سارد لە نەخۆشخانەکە چارەسەری بۆ ناکرێت.
964قسەی لەگەڵ یەکێک لە سەردانکەرانی نەخۆشخانەکە کرد، کە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر هاتبووە نەخۆشخانەکە، ئەو لە وەڵامدا وتی: وتیان دکتۆرەکان مانیان گرتوە و هیچ نەخۆشێک نابینن، بە ناچاری چوم دایکم بردە نەخۆشخانەی ئەهلی.
کارمەندانی نەخۆشخانەکە چەند وێنەیەکیان بۆ 964 ناردووە، تێیدا بە تەواوی نەخۆشخانەکە چۆڵە، لە کاتێکدا لە شەوانی رابردوودا لۆدێکی زۆر لەسەر نەخۆشخانەکە هەبوو.
رزگار لەتیف وتەبێژی فریاکەوتنی شەهید هەژار بە 964ی وت: ئێستا تەنیا حاڵەتەکانی فیشەک و کەوتنە خوارەوە و ئەو رووداوانە دەبینرێن، کە مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.
964دەزانێت، ئێستا هەریەک لە شارەوانییەکانی گەرمیان، بانکی خانوبەرە، فەرمانبەرانی دادگای بەرایی کەلار، بەشی نەخۆشخانەی قەڵا و نەخۆشخانەی گشتی کەلار و فریاکەوتنی شەهید هەژار لە قەزای کەلار، بایکۆتی دەوامیان کردووە.
بەهۆی دابەشنەکردنی موچەوە بایکۆت دەستیپێکرد
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا