ئەنجومەنی ئاسایش زانیاری لە بارەی ئەنجامدەری تەقینەوەکەی هەولێر بڵاوکردەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “بکەری تەقینەوەکەی شەقامی 60 مەتریی هەولێرمان دۆزیوەتەوە و فەرمانی دەستگیرکردن ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کراوە”.

لە بارەی رووداوەکەوە، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “رووداوەکە تیرۆریستی بووە و لە رێگەی بۆمبێکی دەستکردی دانراو بە کێشی نزیکەی یەک کیلۆگرام لە مادەی (پی ئی تی ئێن PETN) بووە، کە تەقینەوەکەی لە رێگەیەوە ئەنجامدراوە”.

لەسەر ناسنامەی کەسی بکەر، لە راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشدا هاتووە، “دوای لێکۆڵینەوە، دەرکەوت لەلایەن کەسێکەوە ئەنجام دراوە بە ناوی (زیاد جەلیل خەڵەف) کە ئەندامی تەڤگەری ئازادی سەر پەکەکەیە و دانیشتووی ناحیەی تەکیەی سەر بە قەزای چەمچەماڵە لە پارێزگای سلێمانی، بە مەبەستی ئەو کردەوەیە هاتووەتە شاری هەولێر و گەڕاوەتەوە ناحیەی تەکیە”.

ئەنجومەنی ئاسایش ئاشکرای کردووە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بکەری رووداوەکە دەرچووە و ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار لە پارێزگای سلێمانی کراوە بۆ دەستگیرکردنی، رادەستکردنی تۆمەتبار بە دەزگا ئەمنییەکانی شاری هەولێر تا رووبەڕووی یاسا بکرێتەوە”.

لە ئێوارەی رۆژی هەینی 1.9.2023، لە شەقامی 60 مەتریی هەولێر لەسەر پردی پەڕینەوەی نزیک مزگەوتی سپی تەقینەوەیەک روویدا و جگە لە زیانی مادی، هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.

لە شەقامی 60 مەتری هەولێر دەنگی

لە شەقامی 60 مەتری هەولێر دەنگی "تەقینەوە" بیسترا