دوو کۆمەڵگای رۆشنبیری لە شێخان و بەردەڕەش دروست دەکرێن
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
بڕیاڕ وایە دوو کۆمەڵگا و هۆڵی تایبەت بە بۆنە رۆشنبیری و هونەرییەکان لە هەردوو قەزای بەردەڕەش و شێخان دروست بکرێن.
ئەمیر عەلی، بەرێوبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری پارێزگای دهۆک بە 964ـی وت، دیزاین بۆ هەردوو کۆمەڵگا رۆشنبیرییەکە کراوە و بڕیارە لەسەر بودجەی گەشەپێدانی پارێزگای دهۆک دروستبکرێن.
وتیشی، هێشتا بودجەکەی خەرج نەکراوە، بەڵام بڕیاری لەسەر دراوە، دوو کۆمەڵگاکە پێکهاتوون لە پارک و چەند هۆڵێکی تایبەت، کە بۆ چالاکییە رۆشنبیری و هونەرییەکان خزمەتێکی باش بە خەڵکی ئەو ناوچانە دەکات.
قەزای بەردەڕەش تاوەکو ئیستا یەک هۆڵی هەیە بە ناوی هۆڵی عەزیز عەبدۆ کە چالاکی تیادا ئەنجام دەدرێت، قەزای شێخانیش چەد هۆڵێکی تیادا هەیە کە وەک پێویست بە کەڵک نایەن، ئەمەش بەوتەی بەرێوبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری پارێزگای دهۆک.
پێداچوونەوە: توانا نەقی
+1