خوێندکاران بابڕۆن

بەشەناوخۆییەکانی شەهید شەوکەت کرانەوە

964+
ژووری هەواڵ

لە ئاگادارینامەیەکدا زانکۆی سەڵاحەدین دەڵێت، “خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی شەهید شەوکەت دەتوانن لە سبەینێ یەکشەممەوە ژووری خۆیان وەربگرن”.

ئاگادارینامەکە ئەمڕۆ شەممە 9.9.2023 لە پێگەی زانکۆی سەڵاحەدین- هەولێر بڵاوکراوەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، “سەرجەم ئەو خوێندکارانە ئاگادار دەکەینەوە کە مامەڵەی نیشتەجێبوونیان بۆ بەشەناوخۆیی شەهید شەوکەت تەواوکردووە، دەتوانن لە سبەینێوە نیشتەجێی ئەو بەشەناوەخۆییە ببن”.

لە بارەی ئەو خوێندکارانەی کە مامەڵەکانیان تەواو نەکردووە، تا مافیان لە پێدانی بەشە ناوخۆیی لەدەست نەدەن، زانکۆکەکە ئاماژە بەوەدەکات، “پێویستە بە زووترین کات مامەڵەی وەرگرتنی ژوور تەواو بکەن”.

زانکۆی سەڵاحەدین 25 رێنمایی نوێی بۆ پێدانی بەشە ناوخۆیی...

زانکۆی سەڵاحەدین 25 رێنمایی نوێی بۆ پێدانی بەشە ناوخۆیی بڵاوکردەوە