تەمەنی تەنیا نۆ ساڵە کەچی 1500 کتێبی بەخشیووە
964+
شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر
محەمەد غازی تەمەنی نۆ ساڵە، بەڵام تا ئێستا بە سێجار هەزار و 1500 کتێبی بەخۆڕایی دابەشکردووە.
محەمەد دەڵێت، “لەتەمەنی حەوت ساڵی دەستم بە خوێندنەوە کردووە، ئەو کتێبانەی بەخشیوومن لەسەر ئەرکی خۆم کڕیووە.
محەمەد غازی دەیەوێت لەڕێگەی بەخشینی کتێب، حەز و خولیای خوێندنەوە لە نێو منداڵ و مێردمنداڵان زیاتر بێت و سوود لە کتێبەکان وەرگرن.
ئەو دەڵێت، “ئەو کتێبانەی خوێندوومەتەوە، کتێبی زانستی، پەروەردەیی، چیرۆکی جۆراوجۆر بوون، تا ئێستا زیاتر لە 115 کتێبم خوێندووەتەوە”.
یەکەمجار نییە محەمەد پڕۆژەی بەخشینی کتێب رادەگەیێنێت، لەماوەی ئەمساڵدا، سێیەمجارە کتێب دەبەخشێت، 23ی نیسان لە پارکی شانەدەر لە هەولێر 500 کتێبی بە خوێنەران بەخشی، 30ی حوزەیران لە سۆران 500 کتێبی دیکەی بەخشی، لە دوو رۆژی رابردوو لە پارکی پێشمەرگە بەهاوکاری خانەوادەکەی 250 کتێبی دیکەی بەخشی.