لە دیداری نێکست ستێپەوە

قوتابیەکی یەکەمی هەرێم: پۆلی 12کان دەبێت واقیعی بن

964+

ژووری هەواڵ

رۆزا یەحیا یەکێکە لە یەکەمەکانی پۆلی 12ـی سەر ئاستی هەرێمی کوردستان و لە دیدارێکدا لەگەڵ 964 دەڵێت، فۆرمی زانکۆلاینی پڕ کردووەتەوە بەڵام ئاشکرای ناکات بەنیازە لە چ بەشێک درێژە بە خوێندن بدات.

ئەو ئاماژەی بەوە کرد، حەزی لە بەشە توبیەکانە، بەڵام حەزێکی بچوکیشی هەبووە بۆ ئەندازیاری شارستانی.

باس لەوەش دەکات، لەلایەن هەموو زانکۆکانەوە ئۆفەری بۆ کراوەتەوە.

رۆزا رێنمایی ئەو قوتابیانە دەکات کە ئەمساڵ پۆلی 12ن و دەڵێت، دەبێت واقیعی بن لەگەڵ ئامانجەکەیاندا و بە جدی خەریکی دەرس و دەور بن.

رۆزا بەشداری پێشانگای نێکست ستێپی کردووە لە کارگەی کولتووری سلێمانی کە بۆ لێکنزیککردنەوەی قوتابیە دەرچووەکانی پۆلی 12 و زانکۆ و پەیمانگاکان بەڕێوەدەچێت و 964یش سپۆنسەری میدیایی پێشانگاکەیە.