دۆخی کەرکوک هێشتا ئاڵۆزە و سەرباز و هەمەڕ لە دەوری قەڵای شارەکەن

964+

ژووری هەواڵ

– دۆخی کەرکوک هێشتا ئاڵۆزە و سەرباز و هەمەڕ و زرێپۆش دەوری قەڵای شارەکە و هەندێک لە گەڕەکە کوردییەکانیان گرتووە.

– لە دەربەندیخان پشکنین بۆ ئەو قاپانە دەکرێت کە خواردنگە و چێشتخانەکان بەکاریدەهێنن، ئەمڕۆ زیاتر لە نیو تۆن قاپ و قاچاخ لەناوبراون.

– نەخۆشی لاڕەشە لەناو دارەکانی سلێمانیدا بڵاوبووەتەوە و بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانیش سەرقاڵی چارەسەرە.

– ئەو ھاوڵاتیانەی کە مامەڵەی دەرھێنانی کارتی زانیاری دەکەن لە کەلار، دەبێت خۆیان فایلەکانیان ببەنە پارێزگای سلێمانی بۆ مۆرکردنی مامەڵەکانیان، بەڕێوەبەری کارتی زانیاریش دەڵێت، ئەو گرفتە چارەسەر دەکەن.

– لە دوێنێوە بۆنێکی ناخۆش لە تەواوی سنووری قەزای بازیان بڵاوبووەتە، 964 سۆراغی کرد، دەرکەوت بۆنی غازە و جار جار دێت و تێدەپەڕێت.