ئەمڕۆ تۆزاویە و سبەی جەوی سەیرانە

964+

پەرستۆ ساڵح

وەرزی هاوین بەرەو کۆتایی دەڕوات و نزیک دەبینەوە لە پاییز، پلەکانی گەرماش ئەمڕۆ و سبەی نزیکەی 7 پلە دادەبەزێت و لە تەواوی ناوچەکان پلەی گەرما دێتە خوار 40 پلەی سیلیزی و تەنیا کەرکوک و گەرمیان دەمێننەوە لەو پلەیەدا، نزمترین پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەرانە کە 27 پلەی سیلیزیە.

بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە پلەکانی گەرما 4 بۆ 5 پلە نزم دەبێتەوە بەراورد بە دوێنێ، ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئێوارە ئەگەری کەمێک تۆز هەیە لە ناوچەکانی باشوری هەرێم.

بێگومان کۆتا رۆژەکانی هەفتەیە و هەمووان بۆ رۆژی هەینی پلانی گەشت و پشوویان هەیە، کەشناسی دەڵێ جەوەکەی خۆشدەبێت سبەی پلەکانی گەرما  زیاتر دادەبەزێت بەراورد بە ئەمڕۆ و ئاسمان ساماڵ و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 39 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 36 پلەى سیلیزى

دهۆک: 37 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 40 پلەی سیلیزى

هەڵەبجە: 38 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 38 پلەی سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 26 پلەی سیلیزى

سۆران: 35 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 41 پلەی سیلیزى