هەڵەبجە دەبێتە خاوەنی بەڕێوەبەرایەتی رێگەوبان

964+

پێشەوا محەمەد

بەڕێوەبەرایەتی رێگەوبان لە شاری هەڵەبجە دەکرێتەوە و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەش دەڵێت، دەبێتە هۆکارێک بۆ خزمەتکردنی شارەکە.

بڕیاری کردنەوەی فەرمانگەکە دراوە و وا بڕیارە لە ئاییندەیەکی نزیکدا کارەکانی لە هەڵەبجە دەستپێبکات.

مەریوان مەلا حەسەن، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لە نزیکەوە ئاگای لە پێویستییەکانی رێگەوبانی هەڵەبجە دەبێت و دەرخستەیان بۆ دەکات و بۆ وەزارەتی دەنێرێت.

وتیشی، “دەبێتە هۆکاری باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتیانی هەڵەبجە و زووتر گەیاندنی خزمەتگوزارییەکانی رێگەوبان”.