“پەروەردەکان دەتوانن مامۆستایانی وانەبێژ بگوازنەوە”

964+

پێشەوا محەمەد

ئەمساڵ وەزارەتی پەروەردە رێگەی داوە وانەبێژان لە پەروەردەیەکەوە بۆ پەروەردەیەکی دیکە بگوازرێنەوە و “هۆکارەکەشی پڕکردنەوەی کێشەی میلاکی پەروەردەکانە”.

گواستنەوەکە لەکاتێکدایە بە پێی بڕیاری وەزارەتەکە وەرگرتنی مامۆستایانی وانەبێژ راگیراوە.

عومەر محەمەد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە 964ـی وت، “بڕیاری گواستنەوەی وانەبێژ لە پەروەردەیەکەوە بۆ یەکی دیکە کێشەی مامۆستای میلاک لە پەروەردە و قوتابخانەکان چارەسەر دەکات”.

دەشڵێت، پێشتر پەروەردەکان ئەو دەسەڵاتەیان نەبووە و یەکەم ساڵە ئەو بڕیارە دەدرێت.

35 هەزار مامۆستای وانەبێژ لە هەرێم هەن.