ئەو دوو گەنجەی تەرمی شەهرامیان دۆزیەوە بۆ 964 قسە دەکەن

964+

هۆگر عەدنان

دوای شەش رۆژ گەڕان بەدوای تەرمی شەهرامی تەمەن هەشت ساڵان، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمەکەی لەلایەن تیمێکی مەلەوانی تەق تەق دۆزرایەوە.

ئەو شوێنەی تەرمی شەهرامی لێ دۆزرایەوە لە نزیک گوندی ئەلیاسە سوور لەسنووری ناحیەی ئاشتی قەزای کۆیە بوو.

رۆژی سێشەممەی رابردوو خێزانێکی چەمچەماڵ بۆ گەشت لەو ناوە بوون، منداڵە تەمەن هەشت ساڵانەکەیان کەوتە ناو ئاوی زێی بچووک و خنکا.