لە ئەمریکاوە پارەی موچە گەیشت

+964

ژووری هەواڵ

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگە بە 964ـی وت، موچەی مانگی هەشتی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە گەیشتووە و لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا دابەش دەکرێت.

دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ شەممە، بەشێک لە کوردەکانی کەرکوک خۆپیشاندانیان کرد و دواتر گرژی تێکەوت، ئەنجامەکەی خوێناوی بوو، عامر نوری شوانی وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە 964ـی وت، تا ئەم ساتە چوار کەس بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە گیانیان لەدەستداوە، 15ـی دیکەش بریندارن.

سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی دا لەسەر کردنەوەی مەرزی سازان لە پارێزگای هەڵەبجە.

مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی و پشدەر گردبوونەوە، داوایان کرد دابمەزرێن و بکرێن بە هەمیشەیی.

لە سلێمانی 11 تۆن سەوزە و میوە، لە قەزای بەردەڕەشیش 140 کیلۆ گۆشتی هیندی خراپبوو دەستیان بەسەردا گیرا.