شەش وانە کتێبەکانیان گۆڕانکاری تیادا کراوە
964+
پێشەوا محەمەد
بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2023 – 2024 شەش وانەی قۆناغەکانی بنەڕەتی گۆڕانکاریان تێدا کراوە.
وانەکانبریتین لە؛ قۆناغی یەک و دوو زانستەکانیان گۆڕاوە، کوردی یەک و سێ و نۆ گۆڕاوە. کۆمەڵایەتی قۆناغی چوار و پێنج و شەش گۆڕاوە، وەرزشی حەوت گۆڕاوە، مافی مرۆڤ و جینۆسایدی قۆناغی 10 گۆڕاوە، لەگەڵ فەلسەفەی قۆناغی 11.
“گۆڕانکارییەکان لە گۆڕانکاری هەندێ بابەت و لابردن و زیادکردنی هەندێکی دیکە و پرسی زمانەوانیدان”، عومەر محەمەد ئەمین، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی وای بە 964 وت.
دەشڵێت، کتێبی سەرجەم ئەو وانانە چاپ کراو ئێستا لای پەروەردەکانن و بەسەر قوتابخانەکاندا دابەش دەکرێن.