دەنگۆ: لە خۆپیشاندانەکەی کەرکوک کوژراو هەیە

964+
ژووری هەواڵ

دەنگۆیەکی بەهێز هەیە کە لە خۆپیشاندانەکەی کەرکوکدا کوژراو و بریندار هەبێت.

خۆپیشاندەرێکی کورد بە 964ـی وت، “تا ئێستا دوو کەس کوژراون و کەسێکیش بریندارە”.

هێزە ئەمنییەکان تەقە بەسەر خۆپیشاندەراندا دەکەن بە مەبەستی بڵاوەپێکردنیان.

ئێستا خۆپیشاندانە لە گەڕەکی رەحیماوا و رێگای سەرەکی هەولێر – کەرکوک، خۆپیشاندەرە کوردەکان داوا دەکەن ئەو خێمانە لاببرێن کە خۆپیشاندەرە عەرەب و تورکمانەکان چەند رۆژێکە لەبەردەم بینای فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی كه‌ركوك هەڵدراون.

ئەو خێمانە بۆ ئەوە هەڵدراون کە رێگە بگرن لە راده‌ستكردنه‌وه‌ی بینای فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی كه‌ركوك بە پارتی دیموکراتی کوردستان، كه‌ پێشتر باره‌گای خۆی بووه‌.