دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکەی کەرکوک. وێنە: 964
دەنگۆی کوژراویش هەیە
خۆپیشاندانەکەی کەرکوک برینداری تێکەوت
964+
ژووری هەواڵ
پەیامنێری 964 رایگەیاند، لە خۆپیشاندانەکەی کەرکوکدا چەند کەسێک بە فیشەک بریندار کراون.
هێزە ئەمنییەکان تەقە بەسەر خۆپیشاندەراندا دەکەن بە مەبەستی بڵاوەپێکردنیان.
ئێستا خۆپیشاندانە لە گەڕەکی رەحیماوا و رێگای سەرەکی هەولێر – کەرکوک، خۆپیشاندەرە کوردەکان داوا دەکەن ئەو خێمانە لاببرێت کە خۆپیشاندەرە عەرەب و تورکمانەکان چەند رۆژێکە لەبەردەم بینای فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی كهركوك هەڵدراون.
ئەو خێمانە بۆ ئەوە هەڵدراون کە رێگە بگرن لە رادهستكردنهوهی بینای فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی كهركوك بە پارتی دیموکراتی کوردستان، كه پێشتر بارهگای خۆی بووه.