دیمه‌نى یه‌كێك له گردبوونه‌وه‌كانى مامۆستایانى وانه‌بێژ... وێنه سۆشیال میدیا
"حكومه‌ت بیانوى نه‌ماوه بۆ دانه‌مه‌زراندن"
600 یاداشتنامه و 50 گردبوونه‌وه مامۆستایانى وانه‌بێژى دانه‌مه‌زراندووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نوێنه‌رى گشتى مامۆستایانى وانه‌بێژ له هه‌رێم ده‌ڵێت، له‌ماوه‌ى 10 ساڵى رابردوودا زیاتر له 600 یاداشتمان بۆ دامه‌زراندن داوه‌ته حكومه‌ت به‌ڵام وه‌ك پێویست به‌ده‌نگمانه‌وه نه‌هاتوون.
لە هەرێمی كوردستان 35 هەزار و 546 مامۆستای وانەبێژ هەن، زۆربەیان ماوەی 10 ساڵه لە ناوەندەکانی خوێندندا خزمه‌ت ده‌كه‌ن.
عەلی رەئوف نوێنه‌رى گشتى مامۆستایانی وانەبێژ، بۆ 964 ئاشكراى كرد، كه له ماوه‌ى 10 ساڵى رابردوودا زیاتر له 600 یاداشتنامه بۆ دامه‌زراندن و نزیکەی 50 جاریش لە بەردەم باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەته‌وەو خۆپیشاندانیان کردووە، بەڵام وه‌ك پێویست وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه.
وتیشی “حکومەتی هەرێم گرنگی بە کەرتی پەروەردە نادات و ماف و شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ نادات، بۆیە دامان نامەزرێنێت”.
به‌مافی خۆشیان ده‌زانێت كه حكومه‌ت ته‌واوى وانه‌بێژانى هه‌رێم دابمه‌زرێنێت، وتیشی “ئێستا هیچ بیانووییەک و قەیرانێکی دارایی نەماوە و حكومه‌ت ده‌توانێت دامانبمه‌زرێنێت”.