وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی - وێنە: وەزارەتی کار و راوباری کۆمەڵایەتی لە فەیسبووک
لە 27 سەنتەری منداڵاندا
دوو وەزارەتی هەرێم پێکەوە خول بۆ منداڵان دەکەنەوە
964+
پێشەوا محەمەد
وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی 27 سەنتەری تایبەت بە منداڵانی هەیە و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە بەکاریان دەهێنن.
سەنتەرەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کراونەتەوە و خولیان تێدا دەکرێتەوە.
ئارتان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە 964ـی راگەیاند، لەو سەنتەرانەدا بە هاوکاری قوتابخانەکان دەورەیان تێدا دەکرێتەوە و منداڵان فێری ئەو کار و پیشەکانە دەکرێن کە وەزارەتی کار و پەروەردە بە گونجاویان دەزانن.
وتیشی، “ئەمساڵ بۆ ئیشکردن لە سەنتەرەکاندا هەماهەنگی تەواو لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە کراوە”.