مەشقەکانی یانەی چێڵسی. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
چێڵسی تازه به‌خۆكه‌وتووه
964+
ئه‌رسه‌لان عەبدوڵا
ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له‌م هاوینه‌دا خه‌ریكه داده‌خرێت و له ئه‌وروپا رۆژی یه‌كی ئه‌یلول داده‌خرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سەرچاوەکانی هه‌واڵ له به‌ریتانیا دەڵێن، پێش داخستنی ده‌رگای گواستنه‌وه‌ی یاریزانان، یانه‌ی چێڵسی ده‌یه‌وێت هەریەکە لە فێران تۆرێس، جادۆن سانچۆ، ئانسۆ فاتی و رافینیا به خیرایی بباته ریزه‌كانی و گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵدا بكات.
سه‌رچاوه‌كان نووسیویانه، بلوز دەیەوێت جەمال موسیالای یاریزانی بایرن میونشنیش بباته ریزه‌كانییه‌وه، بەڵام روونه كه بایرن ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه نابێت.
چێڵسی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوریسیۆ پۆچێتینۆی كردووه به راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی، به‌ڵام سه‌ره‌تایه‌كی باشی له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئینگلیزی ده‌ستپێنه‌كردووه و ته‌نیا 4 خاڵی له سێ یاریدا به‌ده‌ست هێناوه.