رێگای سەرەکی هەولێر - خەبات کە لە ماوەی رابردوو نۆژەنکراوەتەوە. وێنە: 964
بەشێک لە رێگای سەرەکی هەولێر – خەبات دادەخرێت
964+
ژووری هەواڵ
هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، لە کاتژمێر 8ـی سەرلەبەیانی سبەی چوارشەممەوە، بەهۆکاری نۆژەنکردنەوە بەشێک لە رێگای سەرەکی هەولێر – خەبات دادەخرێت.
فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە 964ـی وت، تەنیا سایدی هاتن بەرەو ناوشار دادەخرێت لە مەودای نێوان کانی قرژاڵە تاوەکو عەلوەی هەولێر.
داوای لە شۆفێران کرد، لەبەرئەوەی کاتی کۆتایهاتنی نۆژەنکردنەوەکە دیار نییە، پێویستە زیاتر هاوکاری تیمەکان بن.
ئاماژەی بەوەشدا، تاوەکو نۆژەنکردنەوەکە تەواو دەبێت، رێگای چوون بۆ خەبات دەکرێت بە دوو ساید.