داخستنی رێگای کەرکوک – هەولێر بەردەوامە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
ماوەی دوو رۆژە رێگای نێوان کەرکوک هەولێر لە بەردەم فەرماندی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک لەلایەن خۆپیشاندارانەوە داخراوە و ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان دروستبووە.
لە درەنگانی شەوی یەکشەممەوە رێگای نێوان کەرکوک – هەولێر بە دیاری کراوی لە گەڕەکی شۆراو و لە بەردم بینای ژۆری ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک لە لایەن خۆپیشاندەرانی عەرەبی سونە و ئەندامانی عەسایب ئەهل حەق و تورکمانەوە خێوەت هەڵدراوە و شەقامەکە داخراوە.
لیوا عەلی موتەشر جێگری بەڕێوەبەری فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک بە 964ـی وت، ئاستەنگ بۆ هاوڵاتیان و شۆفێران دروستبووە، داوایان لێ دەکەن رێگای هەولێر – دوبز بەکاربهێنن.
وتیشی، بەڵام هاوکاری ئەو کەسانە دەکرێت تێپەڕببن کە نەخۆشیان پێیە و یاخود زیارەتکارانن بەرە و کەربەلا و نەجەف دەڕۆن.
بارەگای ئێستای ژوری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان پێشتر بارەگای ئەنجومەنی سەرکردایەتی حیزبێکی هەرێمی کوردستان بوو، بەڵام لەدوای رووداوەکانی ئۆکتۆبەری 2017 دەستی بەسەردا گیرا، ئێستا ئەو کەسانە ناڕازین کە بارەگاکە بدرێتەوە بەو حیزبە و خۆپیشاندان دەکەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی