پێنج کەس بە زیاتر لە پێنج کیلۆ مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران

964+

توانا نەقی

پێنج کەس بە بڕی پێنج کیلۆ و نیو مادەی هۆشبەر و پێنج ئامێری قومارکردن دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتی مادەی هۆشبەری هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، تیمەکانیان بە هاوکاری بەشی جموجۆڵی ئاسایشی کەرکوک دوای بەدواداچوونی ورد توانیویانە ئەو کەسانە دەستگیر بکەن.

دەشڵێت، ئەو پێنج کەسە کاری کڕین و فرۆشتنیان کردووە بە مادەی هۆشبەرەوە.

لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیراوە بەسەر پێنج کیلۆ و نیو مادەی هۆشبەر و پێنج ئامێری ئەلیکترۆنی قومارکردن.

ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.