بەرهەمی هێلکە - وێنە: 964
964 هۆکار بوو بۆ چارەسەرکردنی هێلکە تێکچووەکەی زاخۆ
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
قایمقامیەتی زاخۆ ده‌ڵێت، کێشەی هێڵکەی تێكچووه تورکیه‌كه‌یان له‌ناو بازاڕه‌كاندا چارەسەر کردووه.
دواى ئه‌وه‌ى هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر 964 له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه جۆره هێلكه‌یه‌كى تێكچووى توركی له‌ناو بازاڕه‌كانى ئیداره‌ى زاخۆدا هه‌یه، دواى به‌دواداچوون، لایه‌نه فه‌رمییه‌كانى چاودێری بازرگانی، بەرێوەبەرایەتی ڤیتێرنەری زاخۆ، قایمقامیەتی زاخۆ، ئاگادارکرده‌وه.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به پێزانینى ئه‌م جۆره هێلكه‌یه له‌بازاڕدا، بەدواداچوونیان بۆ مارکێتەکان کرد و پشکنینیان بۆ ئەو جۆرە هێڵکە و جۆرەکانی دیكه‌ش کرد و توانیان بگەنە ئەنجام.
وەڵات هەجەر، سه‌رۆکی لیژنەی چاودێری و بەدواداچوونی بازاڕ بە 964 راگەیاند، دوای ئاگادارکردنه‌وه‌یان لەلایه‌ن 964ـه‌وه، بەدواداچوونیان بۆ ناو بازاڕی زاخۆ کردووه.
وتیشی “چەندین لیژنەمان بۆ ناو بازاڕه‌كان بڵاوه‌پێكرد، پشکنین بۆ هەموو جورە هێڵکەیەک کرا کەلەناو بازاڕدا هەن، گەیشتینە ئەو ئەنجامەی کە ئەم جورە هێڵکە خراپبووه‌ی تورکی بەشێوەیەکی نافەرمی هاتووە و بەقەبارەیەکی زۆر کەمیش بوو”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌رچه‌نده ئه‌و جۆرە هێڵکەیه ماوەکەی به‌سه‌رنه‌چوبوو، به‌ڵام گومانیان وابوو کە گەرمای دوو هەفتەی رابردوو هۆكارى خراپبوونی هێڵکەکان بوو.
“ئەو هێڵکانەی ئێستا لەناو بازاڕدا هەن هەتا بە هێڵکەی تورکیشەوە کێشەیان نییە و هەموویان نوێن و بەپێی پشکنین یەک هێڵکەیش خراپبوو نییە”. وەڵات هەجەر واى وت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن