نمەباران بەڕێوەیە

+964

پەرستۆ ساڵح

کەشناسی دەڵێت ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما 1 بۆ 5 پلە نزم دەبێتەوە و ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری نمەباران هەیە.

بە پێی داتاکان ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی “با”ش لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و فێنکترین ناوچەش حاجی ئۆمەرانە و پلەی گەرما 25 پلەی سیلیزیە، بۆ گەرمیانیەکانیش جەوەکەی فێنکتر دەبێت و دەگاتە 40 پلەی سیلیزی.

هاوین وردە وردە بەرەو کۆتایی دەڕوات و شەوانیش بەراورد بە رۆژ کەشەکەی فێنکترە، سبەی سێشەممەش پلەکانی گەرما بۆ زیاتر لە 4-5 پلە دادەبەزێت و ی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیشدا نیمچە هەورە و ئەگەری نمەباران دەبێت بە تایبەت لە سنووری باکووری هەرێمی کوردستان.

بەرزترین پلەی گەرمای 48 کاتژمێری داهاتوو

هەولێر : 37 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 35 پلەى سیلیزى
دهۆک : 34 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 39 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 37 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 34 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 25 پلەى سیلیزى
سۆران : 35 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 40 پلەى سیلیزى