11 کیلۆ هەنگی سروشتی لە ناو داردا دۆزییەوە
964+
هێڤی دیوالی – دهۆک
هاوڵاتییه‌کی سنوورى گوندەكانی بەرێ گارە، لە سنوری قەزای ئامێدی، لە چیای گارەدا 11 کیلۆ هەنگوینی سروشتی لە دارێکدا دۆزییه‌وه.
ناوچەكانى بەرێ گارە بەهۆی جارجارهى بۆردومانى فرۆکەکانی تورکیاوە شوێنێکی مەترسیدارە، كه‌مترین كه‌س ده‌توانن سه‌ردانى بكه‌ن، هه‌ر له كۆنه‌وه بە هەنگوینی سروشتی و سماق و تووتن و گیای سروشتی جۆراوجۆر بەناوبانگە.
نەزیر بەرگارەیی، ئه‌و هاوڵاتییه‌ى هه‌نگوینه‌كه‌ى دۆزیوه‌ته‌وه، بە 964ـی وت، ئەو شوێنانە دوور و مەترسیدارن، هەنگوینی سروشتیش سەختە به ئاسانى دەستبکەوێت.
وتیشی “به‌رده‌وام هه‌وڵده‌ده‌م هه‌نگوینى له‌و شوێنه مه‌ترسیدارانه بدۆزمه‌وه، چونكه كه‌مترین خه‌ڵك سه‌ردانیان ده‌كات”.
ئه‌و هاوڵاتییه بە قسەی خۆی، كارى دۆزینه‌وه‌ى هه‌نگوینى سروشتى و فرۆشتنیهتى له بازاڕه‌كاندا.
نه‌زیر ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئەمجارەیان لە چیای گارە 11 کیلۆ هەنگوینی سروشتی لە دارێکدا دۆزیوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت “ئەم حاڵەتانە بۆ دۆزینه‌وه‌ى هه‌نگوین دەگمەنه، ئەمەش 100٪ هەنگوینی سروشتییە”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن